ڕه‌ش
  • :
  • :
A- | A | A+
9/12/2013  / 25708جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

"دانیان بەو تاوانەو چەند تاوانێكی تریشدا ناوە"
شارپرێس، دانپێدانانەكانی "تۆمەتبارە" دەستگیركراوەكانی كەیسی كاوە گەرمیانی بڵاودەكاتەوە


شارپرێس:
سەرچاوەیەكی نزیك لەجێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم زانیاریی ورد لەسەر چۆنییەتی دەستگیركردن‌و دانپێدانانی ئەوكەسانە ئاشكرادەكات كە بەتۆمەتی دەستهەبوون لەتیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانیدا دەستگیركراون.

سەرچاوەیەكی نزیك لەعیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەشارپرێسی وت "دوێنێ شەو تادرەنگانێك جێگری سەرۆكی حكومەت لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ چەند سەركردەیەكی یەكێتی لەناویشیاندا مەحمود سەنگاوی بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندییان لەبارەی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی گومانیان لێدەكرێت دەستیان لەتیرۆركردنی كاوە گەرمیانیدا هەبووبێت، ئەو سەركردانەش هەموویان ڕەزامەندبوون‌و كۆدەنگی هەبووە كە دەبێت دەستگیربكرێن".

ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس كە نەیویست ناوی بهێنرێت ئاماژەی بەوەشكرد لەسەرەتادا هێزە ئەمنییەكان دەستەوەستان بوون لەبڕیاردان لەسەر دەستگیركردنی ئەو "باندە"، چونكە سەر بەدەزگائەمنییەكان‌و نزیك لەچەند بەرپرسێكی باڵا بوون، بەڵام دوای ڕاوێژو گفتوگۆ توانییان بەشێكی سەرەكی لەو "باندە" دەستگیربكەن‌و بەشێكی دیكەشیان هەڵهاتوون‌و تائێستا دەستگیرنەكراون.

سەرچاوەكە وتیشی "ئەوباندەی دەستگیركراون بەشێوەیەكی سەرەتایی دانیان بەوتاوانەو چەندین تاوانی پێشتریشدا ناوە كە لەناوچەكەدا ئەنجامیان داوە".

بەوتەی سەرچاوەكە لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو "باندە"دا بەڵگەی ئەنجامدانی تاوانەكە لەلایەن ئەوكەسانەوە، لەبەردەستدا بووە "وەك وێنەی ئەنجامدەرانی تاوانەكە لەكامێرەی سەر شەقامەكاندا‌و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیان لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەو لەنزیك شوێنی ئەنجامدانی تاوانەكە".

سەبارەت بەو تاوانەی پێشتر ئەو "باندە" ئەنجامیانداوە سەرچاوەكە ئامادەنەبوو زانیاریی ئاشكرابكات، وتی "جارێ زووە بۆ باسكردن لەو تاوانانە".

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیەی نزیك لەجێگری سەرۆكی حكومەت ئەو "باندە" فراوانەو چەندین گروپی بچووكتریان لەخۆیان دروستكردووە، بەڵام تائێستا نازانرێت كێ رایسپاردوون بۆ تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی.

هــ . ح


زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright © 2013 Shar Press. all rights reserved .Created by AVESTA GROUP Information Technology and Consultancy